گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە لینکێکدا ئەنجامەکە وەربگرنەوە

تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان لە پشکنینى کۆرۆنا ئاگادار دەکاتەوە

2020.11.19 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان لە پشکنینى کۆرۆنا ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات ئەوانەی پشکنینی کۆرۆنا دەکەن دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە ئەنجامی پشکنینەکان وەربگرنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە میانەى راگەیەندراوێکدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (19ی تشرینی دووەمی 2020)ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی لینكی https://healthsuli.com دەتوانن ئەنجامی پشكنینی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرنەوە.

 

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم نەخۆشخانە و تاقیگە حكومی و ئەو تاقیگە ئەهلییانەی رێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستیان هەیە، لەرێگەی یەك سیستمەوە هەموویان پێكەوە بەستراونەتەوە لەڕێگەی لینكێكی تایبەت، هاوڵاتیان لەكاتی ئەنجامی پشكنینەكە دەبنە خاوەنی كۆدێكی تایبەت بەخۆیان و لەرێگەی ئەم كۆدەوە و گەڕان لەم لینكە دەتوانن بەئاسانی ئەنجامی پشكنینەكانیان وەربگرنەوە.