گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژى جیهانى پیاوانە 

ناس ئامارى 10 مانگى توندوتیژى دژى پیاوان لەهەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە 

2020.11.19 - 14:29
ناس ئامارى 10 مانگى توندوتیژى دژى پیاوان لەهەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە 

ناس کورد-کاروان مەحمود 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پیاوانە و سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئامارەکانی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان بۆ "ناس کورد" ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان کەمی نەکردووە.

 

بورهان عەلی سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان (19ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لە رۆژی جیهانی پیاواندا پیرۆزبایی لە پیاوانی جیهان و کوردستان دەکەین، جێگەی نیگەرانییە لەم رۆژەدا ئەوە ئاشکرا دەکەین کە ئامارەکانی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان لە هەرێمی کوردستان کەمی نەکردووە و لە بەرزیدا ماوەتەوە و ئەوەش بەشێکی پەیوەندی بەو قەیرانە داراییەوە هەیە کە ماوەی چەند ساڵێکە لەهەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە".

 

باسی لەوەشکرد، بەگوێرەى ئامارەکانی یەکێتی پیاوان لەماوەی 10مانگی رابردوی ئەمساڵدا 519 حاڵەتی سکاڵاو توندوتیژی بەرانبەر پیاوان تۆمار کراوە و 54 حاڵەتی خۆکوشتن لەلایەن پیاوانەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

 

سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان جەختى کردەوە، لەو وادەیەدا 5 حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەکانیان بەهاوکاری کەسانی دیکە تۆمار کراوە.