ناس کورد-
کاروانێکى سەربازى کە پێکهاتبوو لە دەیان تانک و کەرەستەى سەربازى لەناو خاکى عێراقەوە گەیشتە بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکا لەنزیک شارى حەسەکەى ڕۆژئاواى کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا لەهەواڵێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (19ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوى کردەوە، کاروانێکى سوپاى ئەمەریکا کە پێکهاتووە لە 60 تانک و ڕادار و دوورهاوێژ و بارهەڵگر لەڕێگەى دەروازەى وەلیدى سنورییەوە لەعێراقەوە چونەتە ناو خاکى سوریاوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەر ئەمڕۆش پێش گەیشتنى ئەو کاروانە، سوپاى ئەمەریکا کاروانێکى ترى هێزەکانى کە پێکهاتبوو لە 30 ئۆتۆمبێلى سەربازى لەدورگەى سورییەوە بۆ ناو خاکى عێراق گواستووەتەوە.