گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەتەمەنى 139 ساڵیدا

بەتەمەنترین پیاوى کورد کۆچى دوایی کرد

2020.11.19 - 13:35
بەتەمەنترین پیاوى کورد کۆچى دوایی کرد

ناس کورد- 

بەتەمەنترین پیاوى کورد لەڕۆژهەڵاتى کوردستان لەتەمەنى 139 ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.

 

لەهەواڵێکیدا ئاژانسى "میهر"ى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (19ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوى کردەوە، حاجى ئەحمەد سۆفى بەتەمەنترین پیاوى کورد لەتەمەنى 139 ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.

 

حاجى ئەحمەد لەگوندى قشڵاخى سەر بەناوچەى مزەخەرى سەقز لەساڵى 1881 لەدایک بووە.

 

بەگوێرەى سەرژمێرییەکى گشتى کە لەساڵى 2016ەدا ئەنجامدراوە حاجى ئەحمەد سۆفى وەکو بەتەمەنترین پیاو ناسراوە لەو کاتەدا تەمەنى 135 ساڵ بووە و لەدواى ئەویش ژنێک کە تەمەنى 127 ساڵ لەپارێزگاى خۆراسان وەکو بەتەمەنترین ژن دەستنیشانکراوە بەڵام تا ئێستا هەواڵى مردنى ژنەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

کوڕێکى حاجى سۆفى کە 75 ساڵە لەبارەى تایبەتمەندییەکانى باوکى وتویەتى، تەندروستى باش بوو زۆر بەکەمى نەخۆش دەکەوت بەڵام بەهۆى پیرییەوە گوێییەکانى نەیاندەبیست، لەسەردەمى گەنجێتیدا زیاتر سەرقاڵى ڕاوە ماسى بوو و دواتر بەخەڵکى دەبەخشى و زۆر حەزى لەکارى خێرخوازى بوو.