گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێلەکەیان بەر ستونێکی هاتووچۆ کەوت

چیرۆکی ئەو سێ گەنجەی زاخۆ کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سوتان و گیانیان لەدەستدا

2020.11.19 - 12:54
چیرۆکی ئەو سێ گەنجەی زاخۆ کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سوتان و گیانیان لەدەستدا

ناس کورد- 

لە پشت سەرجەم روداوەکان چیرۆکی شارەوا هەیە و چیرۆکی ئەو روداوەی رۆژی (چوار شەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2020) لە زاخۆ رویدا و تێیدا سێ کەس بەهۆی وەرگەڕان و سوتاندنی ئۆتۆمبێلێک گیانیان لەدەستدا بەهۆی سەردانی یەکێکیان بووە بۆ پەیمانگای تەکنیکیی بەردەڕەش و تۆمارکردنی ناوی کە لەو پەیمانگایە وەرگیرابوو.

 

 

ئەو ئۆتۆمبێلەی رۆژی (چوارشەممە) لە نزیک زاخۆ وەرگەڕاو سوتا بەپێی زانیارییەکان محەمەد سادق 18 ساڵ یەکێکە لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە پەیمانگای تەکنیکیی بەردەڕەش وەرگیراوە و چووبوو بۆ تۆمارکردنی ناوی و بۆ ئەوەش لەگەڵ فەرحانی برای و هاوڕێیەکیان بەناوی حەکیم مەجید 19 ساڵ چوون بۆ بەردەڕەش و لەکاتی گەڕانەوە بۆ زاخۆ توشی رووداوەکە بوون.

 

رووداوەکە لەکاتی گەڕانەوەیان بووە لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ و لەکاتی رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکەیان بەر ستوونێکی هاتووچۆ کەوتووە و دواتر تەرمی ئەو سێ کەسە لەڕێگەی ئەمبوڵانسەوە گوازرانەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک، پاش ناسینەوەی تەرمەکان کەسوکاریان تەرمەکانیان وەرگرتوونەتەوە، بڕیارە دوو براکە کە خەڵکی شنگالن و موسڵمانن ببرێنەوە لە شنگال بەخاک بسپێردرێن.

 

موقەدەم رەشید عادل، بەڕێوەبەری هاتووچۆی زاخۆ رایگەیاند، کاتێک شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ئیستۆپی گرتووە، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لەدەستیدا نەماوە.