گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەلى کار دەڕەخسێنێت

داواى ڕەوانەکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 بۆ پەرلەمان دەکرێت

2020.11.19 - 12:40
داواى ڕەوانەکردنى پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 بۆ پەرلەمان دەکرێت

ناس کورد- 

سەرۆکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق داواى ڕەوانەکردنى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 بۆ پەرلەمان دەکات.

 

لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، هەیسەم جبورى سەرۆکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (19ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، پڕۆژە یاساى بودجە دەرفەتى هەلى کار بۆ گەنجانى بێکار دەڕخسێنێت و هەروەها چارەسەر بۆ کێشە ئابورییەکان کە وڵاتى پێدا تێپەڕ دەبێت دەخاتە ڕوو.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەى دارایى هەوڵ دەدات لە پڕۆژە یاسای بودجەى گشتیدا داهاتى نانەوتى زیاتر بکرێت و چاکسازى ئابورى و کارگێڕیش ئەنجام بدرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆى قەیرانى دارایى و پەتاى کۆرۆناوە ئەمساڵ لەبرى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2020، پڕۆژە یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى کە بەیاساى قەرزەکان ناونرا لەپەرلەمانەوە تێپەڕى.