گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ و چین هەڕەشەى سەپاندنى باجى گومرگى زیاتر لە یەکتر دەکەن

2019.05.13 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ و چین هەڕەشەى سەپاندنى باجى گومرگى زیاتر لە یەکتر دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەڕى ئابورى نێوان چین و ترەمپ بەردەوامە، لە نوێترین هەڵوێستیدا وڵاتی چین هەڕەشەی سەپاندنی باجى گومرگی بەسەر کاڵا ئەمریكییەکاندا، ترەمپیش چینى ئاگادار کردەوە گەر ڕێککەوتن نەکرێت ئەوا زیانى گەورەى پێدەگات. . وەزارەتی دارایی چین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە نیازە بە بڕى 60 ملیار دۆلار باجى گومرگی نوێ بسەپێنێت بەسەر 5 هەزار و 140 كاڵای  ئەمریكی کە دەچنە وڵاتەکەیەوە، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە ئەمریکا بە بڕیارى ترەمپ نزیکەى 200 ملیار دۆلار باجى خستە سەر کاڵا چینییەکان. . لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دایە پین و ڕایگەیاند: "ئەگەر ڕێکكەوتن لەگەڵ ئەمریکادا واژوو نەكات، زیانى زۆرى پێدەگات". . ئەو وتانەى ترەمپ لە تویتێکدا هات و ئاماژەى بەوەشکرد، بۆ ئەوەی بارودۆخەكە ئاڵۆزتر نەبێت پێویستە چین وەڵامى سەپاندنى سزا ئابورییەکانى ئەمریکا نەداتەوە. . لەسەردەمى کابینەکەى ترەمپدا، ئەمریکا باجى گومرگى لەسەر کاڵا چینییەکان زیاد کرد، ئەوەش بووە جێى نیگەرانى چین و لە وەڵامدا بە نیازە هەنگاوى هاوشێوە بنێت، ئەوەش لەلایەن ئابوریناسانەوە بە جەنگى ئابورى نێوان ئەو دوو وڵاتە ناودەبرێت. . .