ناس کورد-
هاتووچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2020) لە کاتژمیر 10ی پێشنیوەڕۆوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى ئاگادارییەک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیوویەتى (19ی تشرینی دووەمی 2020) ئاگاداری شۆفێرانی کردووەتەوە، لەسەر داواکاریەکی لەناکاوی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان رۆژی (پێنجشەممە) کاتژمێر10ی پێشنیوەڕۆ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر تونێڵی دەربەندیخان دادەخرێت.
باس لەوەشکراوە، داخستنی تونێلەکە بەهۆی ئەوەیە شارەوانی دەربەندیخان هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی ناوەوەی تونێڵەکە.