گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومانیان هەیە

بۆ دوبارە جیاکردنەوەى دەنگەکانى چەند ناوچەیەک ترەمپ سێ ملیۆن دۆلاریدا

2020.11.19 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ دوبارە جیاکردنەوەى دەنگەکانى چەند ناوچەیەک ترەمپ سێ ملیۆن دۆلاریدا

ناس کورد- 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا لەبەرامبەر دوبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان لەدوو ناوچەى ویلایەتێک کە دیموکراتەکان تیایدا براوەن، 3 ملیۆن دۆلارى وەک گرتنە ئەستۆى تێچووى دووبارەکردنەوەى پڕۆسەى ژماردنەوەى دەنگەکاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاپۆرتێکى ئاژانسى هەواڵى ئاسۆشێتید پرێسدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (19ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پڕۆسەى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان لەهەردوو ناوچەى میلۆکى و داین دەسپێتبکات و سەرەتاى مانگى داهاتووش تەواو بێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پڕۆسەى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان لەو ویلایەتە تێچووەکەى دەکەوێتە سەر ئەو کاندیدەى کە داواى دووبارە کردنەوەى دەکات.

 

بەپێى ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکان لەپرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا کە سەرەتاى ئەم مانگە بەڕێوەچووە جۆ بایدن لەو دوو ناوچەیە 577 هەزار دەنگ و ترەمپ 213 هەزار دەنگى بەدەستهێنا و لەسەر ئاستى ویلایەتەکەش بایدن بە20 هەزار دەنگ لەپێش ترەمپەوەیە.

 

ئاژانسەکە دەشڵێت، پێدەچێت ترەمپ داواى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکانى سەرلەبەرى ویلایەتەکە بکات بەڵام دەبێت تێچووى پرۆسەکە بگرێتە ئەستۆ کە نزیکەى 8 ملیۆن دۆلارى دەوێت.

 

کەمپەینى ترەمپ بەرپرسانى لیژنەکانى هەڵبژاردنى ناوچەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەشێوەیەکى نائاسایى دەستکارى هەندێ کاروبارى تایبەت بەزانیارییەکان لەسەر کارتى ئەلیکترۆنى دەنگدان کردووە و لەبەرامبەریشدا بەرپرسانى هەڵبژاردنى ئەو دوو ناوچەیە دەڵێن، پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان ڕاستەوخۆ بەئامادەبوونى چاودێرەکان بڵاودەکەنەوە.

 

ئاژانسەکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کاتێک ساڵى 2016 ترەمپ بەچەند کورسییەک ئەو ولایەتەى بردەوە، لەلایەن ژیل ستاینى کاندیدى حزبى سەوزەوە داواى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان کرا، بەڵام ترەمپ لەوەڵامدا وتویەتى :"هەڵبژاردن تەواو بووە و دەبێت ئەنجامەکە قەبوڵ بکەین و چاوەڕوانى داهاتوو بین".