ناس كورد-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیى تارانى دەربڕى بۆ دووبارە پابەند بوون بە ڕیککەوتنە ناوەکییەکەى لە کاتێکدا کە ئەگەر جۆو بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا سزاکانى سەر ئێران لاببات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد جەواد زەریف، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی " ئێران "ی حکومیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (18ى تشرینى دووەمى 2020)، ڕایگەیاند " شتێک هەیە دەکرێت بە ئاسانی بکرێت و پێویستی بە مەرج و گفتوگۆکردن نیە، ئەمەریکا پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە بەپێی بڕیاری 2231، ئێمەش پابەند دەبین بە بەرپرسیارێتیەکانمانەوە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."
وتیشی " ئەمە پێویستی بە گفتوگۆ و مەرج نیە، دەکرێت جێبەجێ بکرێت."