کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
سۆران عومەر ڕایگەیاند، بەنھێنی و ژێربەژێر نرخی دەرمان گران دەکرێت و هەر دەرمانخانەیەکی شپابەند نەبێت دادەخرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبوک ڕایگەیاند، "دوای بەدواداچونەکان دەرکەوت سەندیکای دەرمانسازان-لقی سلێمانی نرخی دەرمان گران دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو نرخەکانی بە سیدیەک دابەشکردووە بەسەر دەرمانخانەکانی سلێمانی."
.
سۆران عومەر دەشڵێت، "هەر دەرمانخانەیەک پابەند نەبێت ئاگادارکردنەوەی ئاراستە دەکەن و دواتر سزای مادی دەدەن بۆ جاری سێیەم دایدەخەن."
سۆران عومەر
لیستى نرخی چەند دەرمانێکى داناوە و نوسیویەتى، "ئەوە نمونەی بەشێک لەو دەرمانانەیە کە پێشتر بە چەند فرۆشراوە و ئێستە سەندیکا دایناوە بەچەند بفرۆشرێت لەکاتێکدا ئەو نرخانەی پێشوو ھەر دەرمانێک قازانجی 10 بۆ 12%ی خراوەتەسەر بەپێی ئەم نرخە نوێیانە بێت دەرمان ھەیە 50 بۆ 60% تاوەکو 100%ی قازانجی خراوەتەسەر.
.
ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەمەش کارێکی مەترسیدارە و بە ڕێککەوتنى سەندیکا و زۆرێک لە دەرمانخابەکان دادەنرێت."
دەشڵێت، "ھەموو ڕێگەیەک دەگرینەبەر بۆ ڕەتکردنەوەى گرانکردنی ئەم نرخانەی دەرمان کە زۆرینەیان دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکانن و ئەم بازرگانییە مەترسیدارە بە خوێن و جەستەی خەڵکەوە تاوانی گەورەیە."