گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم جارە بەشێوەیەکى جیاواز

دواى دەیان ساڵ تۆم و جێرى دەگەڕێنەوە

2020.11.18 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
دواى دەیان ساڵ تۆم و جێرى دەگەڕێنەوە

ناس کورد- 

دواى ماوەیەکى درێژ لە وەستانى، کۆمپانیاى "وارنەر برەزەر" بۆ بەرهەمهێنانى سینەمایى ئاشکرایکرد، فیلمێکى سینەمایى لەسەر "تۆم و جێرى" بەرهەمدەهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کۆمپانیاى "وارنەر برەزەر" بۆ بەرهەمهێنانى سینەمایى ئاشکرای کرد، فیلمێکى سینەمایى لەسەر تۆم و جێرى بەرهەمدەهێنن و ڕۆژى 5ى ئادارى ساڵى داهاتوو لە هۆڵى سینەماکان پێشکەش دەکرێت.

 

باس لەوەشکراوە، لە فیلمەکەدا "کلۆى گرایس مۆریتو" کچە ئەستێرەى سینەماى ئەمریکى و "ڕۆب دیلان"ى ئەستێرەى کۆمیدى بەدەنگیان ڕۆڵى تێدا دەبینن، فیلمەکە باس لە کارمەندێکى کچى هۆتێلێکى گرانبەها دەکات کە داوا لە پشیلەیەک دەکات ڕزگارى بکات لە مشکێکى زیرەک و هار کە هەڕەشەى ئەوە دەکات ئاهەنگى هاوسەرگیرى کەسێکى دەوڵەمەند تێک بدات.

 

بەپێى گێڕانەوەکان، بەڵام هەر زوو ئەو کارمەندە لەگەڵ تۆم و جێریدا ڕێکدەکەوێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەى بەڕێوەبەرى هۆتێلەکە کە کەسێکى شەڕەنگێزە و کار دەکەن بۆ وەستاندنى پلانە خراپەکانى.

 

تۆم و جێرى زنجیرەیەک ئەنیمەیشن بوو کە لە ساڵى 1940ەوە دەستی پێکرد تا ساڵى 1967 بەردەوام بوو 161 زنجیرەى لێدەرکرا، "جۆزێف باربێرا" و "ویلیام هانا" داهێنەرى بوون، باربێرا ساڵى 2006 لە تەمەنى 95 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد و هانا لەساڵى 2001 لە تەمەنى 90 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد، کۆتا فیلمیش لەسەر تۆم و جێرى لە ساڵى 1996 دەرکرا.