گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر 

تەندروستى جیهانى کاتى بەردەستبونى ڤاکسینى کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرا دەکات

2020.11.18 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى کاتى بەردەستبونى ڤاکسینى کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەعێراق ئاشکراى دەکات، پێش مانگى شەشى ساڵى داهاتوو ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق بەردەست نابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عێراق (18ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "تائێستا 300 بۆ 400 ڤاکسین لە قۆناغى گەشەپێداندان و پێویستیان بە چەندین قۆناغى سەرەکییە، وەک تاقیکردنەوەیان لەسەر گیانداران و دواتر مرۆڤ.

 

وتیشى، ئەو ڤاکسینانەشى گەیشتونەتە قۆناغێکى پێشکەوتوو 10 ڤاکسینن و لە قۆناغى تاقیکردنەوەن لەسەر مرۆڤ، ئەو قۆناغەش کاریگەرییەکەى لەسەر مرۆڤى تەندروست و کاریگەرییە لاوەکیەکانیان پیشان دەدات.

 

ئەدهەم ئیسماعیل ڕونیشیکردوەتەوە، تاقیکردنەوەکان مژدەبەخشن و ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەر 90% کاریگەرە و ئەوەى کۆمپانیاى مۆدێرنا 90.4%  ئەوەش ڕێژەیەکى باشە، ئەو تاقیکردنەوانە پێش مانگى سێ یاخود چوارى ساڵى داهاتوو تەواو نابن، دواى تەواوبونیشیان دەستدەکرێت بە قۆناغى بەرهەمهێنان.

 

نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ڤاکسینەکەى بەریتانیا بەشێوەى یەک بەش دەبێت، ئەوەى کۆمپانیاکانى فایزەر و مۆدێرنا هەریەکەیان بە دوو بەش دەبن و دەدرێن بە مرۆڤ.