گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن لەفەڕەنساوە گەیشتە عێراق؟ 

وردەکاریى دەستگیرکردن و ڕفاندنى ’ڕوحەڵڵا’ لەلایەن سوپاى پاسداران لەناو خاکى عێراق 

2020.11.18 - 21:49
وردەکاریى دەستگیرکردن و ڕفاندنى ’ڕوحەڵڵا’ لەلایەن سوپاى پاسداران لەناو خاکى عێراق 

ناس کورد-

 تۆڕی هەواڵی"بی .بی.سی"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران و دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە بەهاوکاری بریکارەکانیان لەعێراق توانیویانە ئۆپۆزسیۆنێکی سەرسەختی ئێران لە فەرەنسا فریوبدەن وبانگهێشتی عێراقی بکەن ودواتر بیرفێنن و بیگەڕێننەوە ئێران.

 

بەگوێرەی ڕاپۆڕتێکی تۆڕە بەریتانییەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (18ی تشرینی دووەمی 2020)، بەشێوەیەکی سەیر و سەرنجڕاکێش، سوپای پاسدارانی ئێران (ڕوحەڵازەم) ڕۆژنامەنوسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە لە فەرەنسا لە پەناهەندەن دەژی، فریوبدات و بیهێنێتە عێراق و لەوێشەوە بیڕفێنێت و بگەڕێنێتەوە ئێران".

 

تۆڕە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "ڕوحەڵا زەم"، ماوەی 10 ساڵە لە فەرەنسا دەژی وکاری ڕۆژنامەنووسی کردووە و کەناڵێکی لەتۆری کۆمەڵایەتی (تیلگرام) داناوە کەزیاتر لە ملیۆنێک و800 هەزار فۆڵۆی هەیە ولەڕێگەوە هێرشی کردووەتەوە سەرعەلی خامنەیى، ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و گەندەڵکارییەکانیان ودڕەندییان لە داپڵۆسینی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکراکردووە".

 

بی. بی .سی، باسیلەوەشکردووە، سوپای پاسدارانی ئێران لەڕێگەی بریکارەکانیانەوە لە عێراق توانیونانە ڕۆحەڵا زەم فریوبدەن وبانگهێشتنامەیەکی لەعەلی سیستانی، مەرجەعی ئاینی شیعەکان لە نەجەف ئاڕاستە بکەن بۆئەوەی سەردانی عێراق بکات".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: گوایە ڕوحەڵا زەم، لەلایەن عەلی سیستانیەوە بەڵێنی پێدراوە کەناڵێکی ئاسمانی بۆ بکاتەوە کە تێچووەکەی نزیکەی 30 ملیۆن دۆلارە، بەمەبەستی تاوتوێی کردنی پرسی دانانی ئەو کەناڵە، داوای لێکراوە سەردانی عێراق بکات، بەڵام  دوای گەیشتنی ناوبراو بۆعێراق ڕاستەوخۆ دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێندراوە  و دواتر گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران".

 

باسیشلەوەکراوە، دوای ڕفاندنی ڕوحەڵازەم، نوسینگەی عەلی سیستانی لە ڕاگەیەندراوێکدا  بێ ئاگایی خۆی لە پرسەکە نیشانداوە و دوپاتیکردووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەبابەتەکەوه نییە، ئەو کارەش لەلایەن لایەنێکی نادیارەوە بەناوی ئەوانەوە کراوە".

 

تۆڕە بەریتانییەکە باسیلەوە شکردووە :"پڕۆسەی ڕەفاندنەکەی ڕوحەڵا زەم لە 19ی تشرینی یەکەمی 2019 دا ڕوویداوە، کە ئەوکات عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە، ڕوحەلازەم، کاتێک ویستوویەتی گەشت بۆ عێراق بکات سەردانی باڵوێزخانەی عێراقی  کردووە لە پاریس بۆ ئەوەی ڤیزای عێراق وەربگرێت، باڵوێزخانەی عێراقیش لە ماوەی نیو کاتژمێردا ڤیزەی بە ناوبرا داوە، کە لە کاتی ئاسایدا پێدانی ئەو ڤیزەیە چەند ڕۆژێکی پێدەچێت.

 

لەئیستادا "ڕوحەڵا زەم"ی 46 ساڵ لەلایەن دادگایەکی ئێرانەوە 13 تۆمەتی جۆراوجۆری ئاڕاستە کراوە و فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە".