گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆى وەرگیراوان بوو بەچەند؟

لێدوانى وەزیرى خوێندنى باڵا لەبارەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان

2020.11.18 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وەزیرى خوێندنى باڵا لەبارەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان

ناس کورد-

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، لە ئەنجامى سکاڵا (٣٢٤٩ )خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پۆستێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى (18ى تشرینى دووەمى 2020) رایگەیاند، ئەمڕۆ لەمیانى بەسەرکردنەوەى تۆمارى گشتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر لەگەڵ سەرۆکى زانکۆ لەنزیکەوە لەجێبەجێ کردنى کاروبارى وەرگیراوانمان پرسى و تەئکیدمان لە ڕێکارەکانى وەرگرتنى خوێندکاران و ڕاییکردنى کاروبارى خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگەکان و پێشوازى کردن لێیان لەچوارچێوەى جێبەجێ کردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ خۆپارێزى کردەوەو لەنزیکەوە گوێمان لە داواکارى و پێشنیازەکان گرت.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، بۆ ئەمەش دەستخۆشیمان لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و ستافى تۆمارى گشتى زانکۆ کرد بۆ ئەرکەکانیان کە رۆژانە بە دوو تیم پێشوازی لە دەرچوان دەکەن و مامەڵەى دابەزین و شوێن گۆڕینیان بۆ ڕایدەکەن.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا رونیدەکاتەوە، هەر لەمیانى سەردانەکەدا ڕامانگەیاند لە پێناو ڕەخساندنى زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچوان، ئەمساڵ زۆرترین پلانى وەرگرتنمان بۆ دەرچوان دابینکرد بۆ ئەوەى سەرجەم دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگیرێن، لەو چوارچێوەیەشدا لە ئەنجامى سکاڵا (٣٢٤٩) خوێندکاری دیکە وەرگیران، بەم شێوەیە کۆی وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە (٥٢,٨٠٠) خوێندکار و قوتابى.