کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەمێک پێش ئێستا، ئەنجومەنى پارێزگای نەینەوا مەنسور مرێعدی وەک پارێزگاری پارێزگاکە هەڵبژارد، هاوکات هەر لە هەڵبژاردنەکەدا، سیروان محەمەد کە کادیرێکى پارتییە وەک جێگری پارێزگار هەڵبژێردرا. حەسەن سەبعاوی، ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگای نەینەوا بە ناس کورد-ی وت، "مەنسور مرێعد بە 28 دەنگ و سیروان محەمەدیش بە ٢٥ دەنگ بە پارێزگاری و جێگرەکەى هەڵبژێردراون. نورەدین قەبلان، ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگای نەینەوا بە ناس کورد-ی وت، "هاوپەیمانی نەینەوا و حزبی بارزانی ڕێککەوتوون لەسەر کاندیدکردنی پەرلەمانتار مەنسور مرێعد بۆ پۆستى پارێزگار."مەنسور مرێعد، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە و پێشتر لە هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی بوو، بەڵام دواتر جیابووە و چووە پاڵ هاوپەیمانی بنیادنان بە سەرۆکایەتى هادی عامری.