ناس کورد-
زانکۆى گەرمیان ئاگادارییەکى بۆ دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیى بڵاوکردەوە ئەوانەى کە ناویان لە هیچ بەشێک نەهاتووەتەوە و داوایان لێدەکات سەردانى بەشى تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنى فۆڕم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکى زانکۆى گەرمیاندا کە لە هەژمارى فەرمى زانکۆکەدا بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (18ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی (12) ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ینه‌وه كه ناویان له‌هیچ به‌شێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، له‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه تا (24/11/2020) ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی تۆماری كۆلێجمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرم.
بەگوێرەى ئاگادارییەکە، به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نها ده‌رچووانی پۆلی (12)ی وێژه‌یی وه‌رده‌گرێت.
هەروەها هه‌ردوو به‌شی (زمانی عه‌ره‌بی و زمانی كوردی)، پێویسته خوێندكار تێكڕای نمره‌ی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی(60)كه‌متر نه‌بێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ هه‌ردوو به‌شی (زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و باخچه‌ی ساوایان)، پێویسته خوێندكار تێكڕای نمره‌ی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی له (55%) كه‌متر نه‌بێت.