ناس کورد-
سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بەشە ناوخۆییەکان بەسەر خوێندکارانى زانکۆکەدا دابەش دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. جەوھەر فەتاح، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین لە هەولێر (چوارشەممە 18ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکدا بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، لەئێستادا تیمە تایبەتەکان سەرقاڵى جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ کردنەوەى بەشە ناوخۆییەکان.
وتیشى، دواى ئەوەى ڕێنماییەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا تەواو کران، ئەوا دەست بە دابەشکردنى بەشە ناوخۆییەکان دەکرێت بۆ ئەو قوتابیانەى دەیانگرێتەوە.
سەرکى زانکۆى سەڵاحەدین ئەوەشى بە "ناس کورد" وت، ڕێنماییەکان زۆرن و یەکێک لەوانەش نابێت هەر ژورێک لە دوو قوتابى زیاترى تێدا بێت، لەکاتێکدا ساڵانى پێشوو 4 بۆ 5 خوێندکاریان تێدا بوو.
سەبارەت بە کاتى کردنەوەى ئەو بەشە ناوخۆییانە، د. جەوهەر جەختى کردەوە ناگاتە مانگى داهاتوو و لە چەند ڕۆژى داهاتودا ئامادەکارییەکان تەواو دەبن و دابەش دەکرێن.