ناس کورد-
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی رێگای دوو سایدی کەلار-دەربەندیخان 42% کارەکانی کراوە و لە ئێستادا کاری قیرتاوکردنی پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (18ی تشرینی دووەمی 2020)ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوو سایدی کەلار-دەربەندیخان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا، بڕگەی قیرتاوکردن لە پڕۆژەکەدا ئەنجام دەدرێت و لەئێستاشدا پڕۆژەکە 42% کارەکانی ئەنجامدراوە و پڕۆژەکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە فەرمانی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە و لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوش، لەسەر پێشنیارو داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، حکومەتی ھەرێم بڕی 20 ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخان کرد.