گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەپێدراوە؟ 

لێدوانى دادگاى فیدراڵى عێراق لەبارەى جیابونەوەى هەرێم و پارێزگاکان 

2020.11.18 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى دادگاى فیدراڵى عێراق لەبارەى جیابونەوەى هەرێم و پارێزگاکان 

ناس کورد- 

دادگاى فیدراڵى عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ دەقێک هەبێت باس لەوە بکات هەرێم و پارێزگا لامەرکەزییەکان و ئیدارە ناوخۆییەکان بتوانن جیاببنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دادگاى فیدراڵى عێراق (چوارشەممە 18ى تشرینى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، پەڕتوکى پرەنسیپە دەستورى و یاساییەکان کە دادگاى دەستوریى یاسایى لە عێراق دەریکردوە چەندین ڕونکردنەوەى تێدایە و حوکمەکان بەپێى دەستور باسکراون، تێیدا دەسەڵاتەکان لەنێوان پێکهاتەکانى سیستمى فیدراڵیدا دابەشکراون وەک ماف و ئازادیەکان.

 

ڕونیشکراوەتەوە، جیاکارى لەنێوان عێراقیەکان لە ناوخۆ و دەرەوە ناکرێت سەبارەت بە بونى مافى هەڵبژاردن و باس لەوەشکراوە کە ناکرێت کاتى هەڵبژاردنە گشتیەکان دوا بخرێن.

 

دادگاى فیدراڵى جەختیشى کردوەتەوە، هەروەها هیچ دەقێک بوونى نییە باس لەوە بکات پێکهاتەى ڕژێمى فیدراڵى وەک پایتەخت، هەرێمەکان، پارێزگا لامەرکەزیەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەتوانن جیاببنەوە.