کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
موقتەدا سەرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکە دەکات ئەنجومەنى پارێزگای نەینەوا هەڵبوەشێننەوە.
موقتەدا سەدر داواش دەکات ئەو "گاڵتەجاڕییە" و هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکە بوەستێنن و متمانە بۆ خەڵکی پارێزگاکە بگەڕێننەوە.
سەدر دەشڵێت، "ئەگەر ئەو کارە ناکەن، لێگەڕێن با ئێمە کار بکەین."
سەدر ئاماژەى بەوەشکردووە، "پێویستە هەر سەرۆکایەتییەکە کاری جدی بکەن لەپێناو نەهێشتنی نەهامەتی خەڵکی موسڵ لە ستەم و ناکۆکی سیاسی پشتی پەردە بۆ پۆست و کورسی."
دەشڵێت، "خەڵکی موسڵ پێویستییان بە خزمەتگوزاری و قسەى باشە نەک حزبی سیاسی و میلشیاکان".