ناس کورد-
کۆمپانیای"فایزە"ی ئەمەریکی بۆ دروستکردنی ڤاکسین ڕایگەیاند، بڕیارە بەزوترین کات داوا لەدەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی بکات ڤاکسینەکەیان پەسەند بکات و ڕێگە بە بەکارهێنانی بدات، ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینەکەیان بەڕێژەی لە 95% دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کارا بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"ۆول ستریت جۆڕناڵ"ی ئەمەریکی کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 18ی تشرینی دووەمی 2020)، "بڕیارە بەزووترین کات داوا لەدەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی بکەین ڤاکسینەکەمان پەسەند بکات و ڕێگە بە بەکارهێنانی بدات".
ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئەنجامی تاقیکردنەوە تەختییەکانی کۆمپانیاکە، ئەوەیان دەرخستووە کە ڤاکسینەکەیان بەڕێژەی لە 95% کارایە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەڕێژەی لە 94 % توانیویەتی بەرگری لەشی بەساڵاچووان دژ بە بە پەتاکە بەرزبکاتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە،" لە کۆی بەشداربوونی زیاتر لە 43 هەزار خۆبەخش لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینەکە، تەنها هەشت خۆبەخشیان جارێکی ترتوشی ڤایرۆسەکە بوونەتەوە".
ڤاكسینی فایزهر یهكێكه له سێ ڤاكسینی تاقیكاری كه ئاژانسی دهرمانهكانی ئهوروپا بهپێی میكانیزمیان تاقیكردنهوه پزیشكییهكانی لهسهر ئهنجام دهدهن، دوو ڤاكسینی دیكهش گهشهیان كردووه، یهكهمیان ئۆكسفۆردی - ئیسترازینیكا و دووهمیش مۆدێرنایه.