گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەم بەروارەوە کارى پێدەکرێت

وردەکاریى گۆڕانکارییەکانى پێدانی مۆڵەتی شۆفێری 

2020.11.18 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى گۆڕانکارییەکانى پێدانی مۆڵەتی شۆفێری 

ناس کورد- 

ناوەندێكی نوێی ڕاهێنان‌ و پەرەپێدانی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی كرایەوە و بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت : "لە ماوەی داهاتودا سیستمی پێدانی مۆڵەت وانەكانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بۆ ئەوەش ڕاهێنەرە كۆنەكانی نوسینگەكان لەو ناوەندە خولی ڕاهێنان ‌و پەرەپێدان وەردەگرن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

(18ى تشرینى دووەمى 2020) بە ئامادەبونی عەمیدی مافناس فەرەیدون عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌ و بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ‌و بەڕێوەبەرانی هاتووچۆكانی ئیدارەكانی گەرمیان‌ و ڕاپەڕین، ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان ‌و پەرەپێدانی هاتووچۆ كرایەوە.

 

موقەدەمی هاتووچۆ (شیلان عوسمان) بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتووچۆی سلێمانی (18ی تشرینی دووەمی 2020) لە لێدوانێکى بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، لە ماوەی داهاتودا سیستمی پێدانی مۆڵەت وانەكانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لە ئێستاشدا ئەم ناوەندە كراوەتەوە‌ و راهێنەرە كۆنەكانی نوسینگەكان لەو ناوەندە خولی ڕاهێنان ‌و پەرەپێدان وەردەگرن لەسەر سیستمی نوێی پێدانی مۆڵەت كە لە لە بەرواری 1-12-2020وە كاری پێدەكرێت.

 

بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندی تۆتاڵ لە ئێستادا لە پارێزگاكانی هەولێر‌ و دهۆك ‌و سەرجەم ناوچەكانی سەر بەو دوو پارێزگایانە كراونەتەوە‌و كار بەسیستمی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەكرێت، لە ماوەی داهاتووشدا لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە‌ و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین كار بەو سیستمە نوێیە دەكرێت.

 

ناوەندی تۆتاڵ یەكێكە لەو ناوەندانەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاریداوە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمدا بكرێتەوە ‌و لە ماوەی ڕابردووشدا ئەو ناوەندە لە پارێزگاكانی هەولێر‌و دهۆك  كراونەتەوە.