ناس کورد-
ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان داوای بانگهێشتكردنی حكومهت دەکەن لهسهر ڕێککەوتنی 50 ساڵهی ههولێر و توركیا تاوەکو لە دانیشتنەکەدا گرێبەست و ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە و 32 پهرلهمانتار لە فراکسیۆنە جیاازەکانی پەرلەمانی کوردستان واژۆیان لەسەر کردووە بۆ ئەوەى "بانگهێشتی لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێم بکرێت بۆ خستنەڕووی وردەکاری و ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا."
ڕۆژی دووشەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ڕێگر نییە لە ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا."