گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەى بایکۆت

پارتى بەفەرمى وەرگرتنەوەى بارەگاکانى لەکەرکوک رادەگەیەنێت

2020.11.18 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى بەفەرمى وەرگرتنەوەى بارەگاکانى لەکەرکوک رادەگەیەنێت

ناس كورد-

 

بەرپرسێکى پارتى رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم بارەگاكانی پارتی لە کەرکوک رادەستی حزبەکەیان دەکرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی (18 تشرینی دووەمى 2020) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بارەگاكانی ئێمە بگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، كە ٢٥ بارەگامان لە كەركوك ھەیە".

 

وتیشى "بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی و لقی پارتی و ناوچە و رێكخراو و ئاسایش و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، بۆیە سەرجەم بارەگاكان رادەستی ئێمە دەكرێنەوە".

 

دیاری حوسێن وتیشی "ئێمە بارەگاكان وەردەگرینەوە، بەڵام مەرجی خۆمان ھەیە، ئەویش ئەوەیە كە بە ئازادانە كاری خۆمان بكەین و بە ھیچ شێوەیەك رێگریمان لێ نەكرێت".

 

باسى لەوەشکرد، ئەگەر تا پێش ھەڵبژاردن نەگەڕێنەوە، بەشداری لە ھەڵبژاردندا ناكەین، چونكە ناكرێت لە شارێك ھەڵبژاردن بكرێت و خۆیان لەو شارە نەبن.