گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

لەبارەى 320 ملیار دینارەکەی هەرێم نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەى کازمی دەکرێت

2020.11.18 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى 320 ملیار دینارەکەی هەرێم نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەى کازمی دەکرێت

ناس کورد-

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە نوسراوێک داواى ڕەوانەکردنى 320 ملیارەکەى بەشە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەحکومەتى فیدراڵ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى نوسراوێک کە ڕەوانەى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە و کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، بەشیر حەداد (18ى تشرینى دووەمى 2020) داواى لە مستەفا کازمى کردووە 320 ملیار دینارەکە وەکو شایستە داراییەکانى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکات.

 

لەنوسراوەکەدا تکا دەکات دەستبکرێت بەناردنى بڕى 320 ملیار دینار بۆحکومەتى هەرێم ئەوەش وەکو پابەندبوونى حکومەتى فیدراڵ بەبەڵینەکانى لەبارەى ڕەوانەکردنى شایستە داراییەکانى هەرێمەوە.

 

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەنوسراوەکەیدا بۆ حکومەت ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ڕێکەوتن بۆ ڕەوانەکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم لەپێش تێپەڕاندنى یاسایى قەرزەکانەوە بووە لەپەرلەمان لەڕێکەوتى 12ى تشرینى دووەمى 2020.

b935c4e35ea0b05a7e60275cc8e6a49365638.jpg