گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی’’

پۆلیسی سلێمانی هۆشداریدەدات لە ’’وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی’’

2020.11.18 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی هۆشداریدەدات لە ’’وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی’’

ناس کورد - کاروان مەحمود

 

پۆلیسی سلێمانی هۆشداریدەداتە هاوڵاتیان لەبارەی بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆی کامێراى چاودێرى و دەڵێت هەرکەسێک ئەوکارە بکات دەستگیردەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (18 تشرینی دووەمى 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی خاوەنی کامێرای چاودێرین لەماڵەکانیان یاخود لە ناو دوکان بێت بۆ ئاشکراکردنی هەر تاوانێک پێویستە بگەڕێنەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان و لەو ڕێگەیەوە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەى تۆمەتباران بکەن.

 

وتیشى "هەر کەسێک سەربەخۆ وێنەو ڤیدیۆی کەسێک بڵاوبکاتەوە رێکاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەرو لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت".

 

سەرکەوت ئەحمەد ئاشکراشیکرد، بۆ دانانی کامێرای چاودێری پێویستە رەزامەندی هێزە ئەمنییەکان وەربگیرێت.