کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
شەوی ڕابردوو، 12ی ئایاری 2019، تەرمی کچێکى 13 ساڵان کە شوێنەواری یەک فیشەک بە جەستەیەوە هەبوو گەیەنرا نەخۆشخانەى گشتیی ڕانیە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی ڕانیە ڕایگەیاند، هەتاو دارا خوێندکار بووە و خێزانەکەى دانیشتووی گوندی قەمتەران سەر بە ناحیەی چواڕقوڕنەیە، بە وتەى کەسوکارەکەى، کاتێک برا بچکۆلەکەى کە تەمەنی 10 ساڵە لە ماڵی خۆیان دەستکاری چەکی جۆری EM4ی کردووە و لەو کاتەدا فیشەکێک لە چەکەکەى دەرچووە و بەر خوشەکەکەى کەوتووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت، دەستبەجێ هەتاو گیانى لەدەستداوە و تەرمەکەى لە پزیشکی دادی ڕانیە توێکاری بۆ کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.ڕاپەڕین