ناس کورد-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، چاوه‌ڕوانی عێراق دەکەن بۆ دەستکەوتنى هەر ڤاکسینێکى دژى کۆرۆنا کە لە جیهان پشتى پێ ببەسترێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خاڵس قادر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا (18ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ له‌یه‌كه‌ی دابینكردنی ڤاكسین به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین، هه‌ركاتێكیش دابینیان كرد به‌شی ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت".
وتیشى، "به‌ڵام دابینكردنی هیچ جۆره ڤاكسینێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه مه‌ركه‌زییە".
خاڵس قادر جەختیکردەوە، ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه هات به‌دڵنیاییه‌وه بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا هه‌موو جۆره ڤاكسینێك له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌عێراقی فیدراڵ به‌خۆڕایی ده‌بێت و بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به‌هاوڵاتیان.
دەشڵێت، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر دابینكردنی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆ هه‌رێم.
ده‌رباره‌ی دۆخی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان خاڵس قادر وتی" له‌م هه‌فته‌یه ڕێژه‌ی تووشبوون كه‌م بۆته‌وه به‌راورد به‌هه‌فته‌كانی پێشوو ئومێدی ئه‌وه‌مان هه‌یه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت بۆئه‌وه‌ی دواتر زیاتر كه‌م بێته‌وه هه‌رچه‌نده مه‌ترسیه‌كه‌مان هێشتا ماوه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی زستان و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌مانگی دوانزه و تاكۆتایی مانگی یه‌ك".
رونیشیکردەوە "سه‌باره‌ت به‌مردن به‌كۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه وه‌ربگرین له‌م مانگه‌دا به‌راوردی بكه‌ین به‌مانگی پێشووتر زۆر كه‌متر بووەته‌وه".