گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ گەریلاکانی پەکەکە لە ئاسمانەوە بۆردومانی سوپای تورکیا دەکەن

2020.11.18 - 09:36
ڤیدیۆ؛ گەریلاکانی پەکەکە لە ئاسمانەوە بۆردومانی سوپای تورکیا دەکەن

ناس کورد-

میدیای فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووە و دەڵێت، لێدانی سوپای تورکیا لە ئاسمانەوە "کە چالاکیەکە لە ناوچەی چەلێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدرا بوو."

 

 

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو هێرشەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتبووە، “یەکینەکانمان لە پاراستنی ئاسمانیی بە ناوی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی ‘کاتی ئازادیە’دا لە بەرواری 20ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 09:20 خولەک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێر بە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان لە دژی قەرەقۆڵی گرێ چالاکیەکیان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لەو ئامانجانە درا کە دیاری کرابوون، ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکانیان نەزانرا”.