گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بژاردەیەکی دیکەی بەردەم کورد

پەرلەمانتارێکى پارتى بژاردەیەکی کورد دژی سیاسییە شيعە و سونەكان ئاشکرادەکات

2020.11.17 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى بژاردەیەکی کورد دژی سیاسییە شيعە و سونەكان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق هۆشدارى دەدات لەوەى، ئەگەر سیاسییەكانی شیعە و سوننە بەردەوام بن لە تێپەڕاندنى یاساکان بە زۆرینە، ئەوا بژاردەى بەردەم نوێنەرانی کورد بایکۆتى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشار کیکى، پەرلەمانتارى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق (سێشەممە 17ى تشرینى یەکەمى 2020) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەوتەوە، تائێستاش کەیسى کورد لە عێراق نەتەوەییە.

 

کیکى جەختیلەوەشکردوەتەوە، کۆتا بەڵگەش لەسەر ئەوە تێپەڕاندنى یاساى قەرز بوو لەلایەن شیعە و سونە لە پەرلەمان بە زۆرینەى دەنگ لەسەر حسابى کورد.

 

ئەو پەرلەمانتارە لە تویتێکى تردا هێماى بۆ ئەوەکردووە: " ئەگەر تێپەڕاندنى یاساکان بە زۆرینە لەسەر حسابى کورد بەردەوام بێت ئەوا پێموایە بژاردەى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان ئەگەرێک دەبێت."