گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیارێکی بەپەلە بۆ هەرێم

پێشنیارێکی بەپەلە لە دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ حکومەتی هەرێم

2020.11.17 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نیەت باشی خۆی نیشان بدات و ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، تاوەکو پشکی هەرێم لە بودجەی 2021، جێگیر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند: "لە لیژنەی دارایی پێشنیارێکمان بۆ حکومەتی هەرێم کردووە و داوامان کردووە پێش تێپەڕاندنی یاسای بودجەی 2021، 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بکات لەگەڵ بەشێک لە داهاتە نانەوتییەکان و لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆش گفتوگۆ بکەن و نیەت باشی خۆیان نیشان بدەن."

 

وتیشی: "بۆ ئەوەی ئێمە وەک ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی بتوانین ئەو ڕێژەیەی کە هەرێم دەیەوێت لە بودجەی 2021 جێگیربکەین."

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: "ئێمە هەر لەسەرەتاوە وتمان کە ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتن بێت مانگانە، زیاتر لە 500 ملیار دیناری بۆ دێت."