ناس کورد-
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان ڕایگه‌یاند، پێویسته ڕێككه‌وتنی شنگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال بچنه ده‌ره‌وه چونکە "شنگال سه‌رزه‌مینی په‌كه‌كه نییه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حه‌یده‌ر شه‌شۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی كوردستان24ی سەر بە سەرۆکى حکومەتی کوردستان کە ناس کورد دیویەتی دەڵێت، "زۆرینه‌ی ڕه‌های شنگالییه‌كان چاوه‌ڕوان و پشتیوانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ن."
دەشڵێت، "پێویسته ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، شنگال سه‌رزه‌مینی په‌كه‌كه نییه. هیچ یاسایه‌ك رێگه به بوون و مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال نادات."
ڕوونیشیكرده‌وه، ده‌كرێت په‌كه‌كه له سنوری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی چالاكی سیاسی هه‌بێت، به‌ڵام رێگه پێدراو نییه، هێز به‌كاربهێنێت بۆ داگیركردنی زه‌وی و درووستكردنی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی ئیداری و سه‌ربازی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، حه‌یده‌ر شه‌شۆ باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر بڕیاره حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عێراق بن، ده‌بێت فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان، كه فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی به‌رگرییه جێبه‌جێ بكه‌ن و له شنگال بچنه ده‌ره‌وه.
ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خشتەیەکی کاتی ڕێککەوتوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی شنگال.
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال گەیشتە هەرێمی کوردستان.
قاسم ئەعڕەجی دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (17ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خشتەیەکی کاتی ڕێککەوتوین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی شنگال".
ئەعرەجی وتیشی: "هەنگاوی باشمان بڕیوە لە ڕێککەوتنی شنگال، خەشتەیەکی کاتیمان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە چاودێریکردنی نەتەوە یەککگرتووەکان داناوە، هیچ هێزێکی ناعێراقیش نابێت لەناو شنگالدا بوونی هەبێت".
لای خۆشیەوە لای خۆشییەوە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وتی: "ئیدارەی قەزاکە دەدرێت بە خەڵکەکەی، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتوین لەسەر دانانی قائیمقامێک بۆ قەزاکە ولە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەکەی ئاشکرا دەکرێت".
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هەروەها جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کە لەگەڵ شاندەکەدایە گەیشتنە هەولێر. لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوە بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال.
9ی مانگی ڕابردوو، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە چاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکیان واژۆکرد، حکومەتی عێراق بە رێککەوتنی "مێژویی" ناویبرد و رایگەیاند، بەگوێرەی دەستور ئەنجامدراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گروپە چەکدارییەکان دەهێنیت.