گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێکی ناخۆش بۆ وڵاتانی هەژار

ڕۆژنامەی گاردیان نرخی ڤاکسینەکەى مۆدێرنای ئاشکرا کرد

2020.11.17 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی گاردیان نرخی ڤاکسینەکەى مۆدێرنای ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای کرد، ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى مۆدێرناى ئەمریکى لە قۆناغى یەکەمدا دەخرێتە بازاڕەکانى ئەمریکا و لەوانەیە لە تواناى کڕینى دەوڵەتە هەژارەکاندا نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (16ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوی کردووەتەوە، "ئیدارەى ئەمریکى پارەى لە بودجەى فیدراڵى دابینکردوە بۆ گەشەپێدانى ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى "مۆدێرنا"، کۆمپانیاکەش ئامانجى ئەوەیە تا کۆتایى ئەمساڵ 20 ملیۆن ڤاکسین بەرهەم بهێنێت و بیخاتە بازاڕەکانى ئەمریکاوە."

 

بەپێى زانیاریەکانى ڕۆژنامەکە، کۆمپانیاکە نرخى هەر ڤاکسینێکى بە 37 دۆلار دیاری کردوە، ئەوەش زۆر گرانترە لە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" کە 10 دۆلار بوو، هەروەها 20 دۆلاریش لە ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى فایزەر گرانترە.

 

هەمان ڕۆژنامە باسى لەوەشکردوە، کۆمپانیاى مۆدێرنا پلانى ئەوەشى هەیە لەکاتى کڕینى بڕێکى زۆر نرخەکەى دابەزێنێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت مۆدێرنا کۆمپانیایەکى بازرگانییە و بەدواى قازانجەوەیە.

 

گاردیان ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، بەهۆى نرخەکەى و ئیدارەى ئەمریکییەوە لەسەر جیهان پێویستە چاوەڕوان بکەن تا ئەو کاتەى بازاڕەکانى ئەمریکا پڕ دەبن لە ڤاکسین، هەروەها وڵاتە هەژارەکان ناچار دەبن بەشوێن ڤاکسینى شوێنگرەوەدا بگەڕێن.

 

بەپێى زانیارى میدیاکانى ئەمریکا، ڤاکسینەکەى مۆدێرنا دژى کۆرۆنا چەندین لایەنى چالاکى هەیە، بۆ نمونە گونجاوە بۆ ئەوانەى تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە، هەروەها کاریگەرى لاوەکى سوک و کورت مەوداى هەیە.