گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە مستەفا کازمییەوە

مستەفا کازمى باس لە زەرەرمەندترین دامەزراوە دەکات لە یاسای قەرزدا

2020.11.17 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى باس لە زەرەرمەندترین دامەزراوە دەکات لە یاسای قەرزدا

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لە یاساى قەرز کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان زەرەرمەندترین دامەزراوەیە، چونکە هیچ بودجەیەکى بۆ تەرخان نەکراوە، تەئکیدیش دەکاتەوە وەزارەتى تەندروستى پێداویستیەکانى کۆگاکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ئامادە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (سێشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2020) لە وتارى هەفاتەى خۆیدا وتى، جێبەجێکردنى یاداشتنامە و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ وڵاتان لەسەر تێپەڕاندنى بودجەى ساڵى داهاتوو وەستاوە، حکومەتى ئێستا یەکەم حکومەتە دانیشتن لەگەڵ دامەزراوە ناپەیوەستەکان بە وەزارەتەوە ئەنجام دەدات، هیچ هەڵوەشانەوەیەکى ڕێککەوتنى "عێراقى - چین"یش لە ئارادا نییە.

 

سەبارەت بە یاساى قەرزیش وتى، زەرەرمەندترین دامەزراوە لە یاساکە کۆمسیۆنى هەڵبژردنەکان بوو، چونکە هیچ بودجەیەکى بۆ تەرخان نەکراوە، ئیرادەیەک لە پەرلەمان هەبوو کە هاوکاربوو لە سڕینەوەى هەندێک پابەندیى گرنگ لە یاساکەدا.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیلەوەشکردوەتەوە، گەندەڵیەکى گەورە لە گرێبەستە گومرگیەکان و حکومەتى ئەلکترۆنیدا هەبووە لەسەردەمى حکومەتەکانى پێشوودا، هەروەها پەستانێکى زۆر هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕاوەدونانى گەندەڵکاران.

 

کازمى تەئکیدیش دەکاتەوە، 70%ى بەرنامەى حکومیان جێبەجێکردوە، هەروەها وەزارەتى تەندروستى ئامادەکارى دەکات بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى کۆگاکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە بارودۆخێکى تەندروستیى بەرزدا، هەندێک پارەشیان بۆ کڕینى ڤاکسین ئامادەکردووە.