ناس کورد - هەڤاڵ غالب
لەماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ فەرمانی گرتن بۆ ٦٣ تۆمەتبار دەرچووە و لەو ماوەیەدا ٥٦ کەس دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی قەزا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند: " لە ماوەی ١٥ ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ و ناحیەکانی کە لە نۆ بنکەی پۆلیس پێکهاتوون توانراوە ٥٦ کەس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە دەستگیربکرێن."
وتیشی: " لەو ماوەیەدا ١٢٥ کێشە تۆمارکراون و فەرمانی گرتن بۆ ٦٣ تۆمەتبار دەرچووە لە سنوری هەموو بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و لەو ژمارەیە ٥٦ تۆمەتباریان دەستگیرکراون."
قائیمقامی چەمچەماڵ ئاشکراشیکرد، لە 15 ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا دەست بەسەر سێ ماتۆڕسکیل و یەک چەکی ژێرسە و دوو کڵاشینکۆف و سێ دەمانچەدا گیراوە .
بەوتەی سەرۆکی لیژنەی قەزاکە، هەماهەنگی باش لەنێوان هەموو هێزە ئەمنیەکاندا هەیەو چاوپۆشی لە هیچ کەس ناکرێت و بێ جیاوازی فەرمانی دەستگیرکردنەکان کەلەلایەن دادگاو دادوەرە بەڕێزەکانەوە دەرچووە جێبەجێ دەکرێت، داواش لە هاووڵاتیانی سنورەکە دەکات بەپێدانی زانیاری هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بکەن لەکاتی هەردیاردەیەکی دزێو و ناشارستانیدا .