گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

ئەوقافی هەرێم وەقف و موڵکەکانی ڕێکدەخاتەوە تاوەکو داهاتی زیاد بکات

2020.11.17 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقافی هەرێم وەقف و موڵکەکانی ڕێکدەخاتەوە تاوەکو داهاتی زیاد بکات

ناس کورد-

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئاشکرای کرد، هەوڵى ڕێکخستنەوەى وەقف و موڵکەکانى وەزارەتەکە دەدەن بۆ ئەوەى داهاتیان زیاد بکەن و ئەوقاف بکەنە مه‌ڵبه‌ندێكى كارگێرى گرنگى وه‌به‌رهێنان و خۆبەڕێوەبەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی (سێشەممە، 17ى تشرینى دووەمى 2020) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندوە، ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئه‌وقاف و ئەنجومەنی وەزارەت به ‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ئه‌وقاف و ئامادەبونى لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبونەتەوە و چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ باسکراون كه‌ پێویستیان به‌ڕاوێژو گفتوگۆى وردی لایەنە پەیوەندیدارەکان هه‌یه.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەی موڵکەکانی وەقفى و دەستخستنەوەی ئەو موڵکانەی هه‌ندێکجار زێدەڕۆى لەسەرکراوه‌ و ده‌كرێت، ھەروەھا خستنەڕوی پلان بۆ پرۆژەی زیادکردنی داھات لەڕێگەی وەقفەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موڵکەکانی وەزارەت و دەرکرنی رێنمایی نوێ و پێویست بۆسەرپەرشتیارانی مزگەوت و ئەوانەى پێداویستى مزگه‌وته‌كان دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دانانی ڕێگاچارەیەکى گونجاو بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان لەڕێگەی داھاتی خۆیانەوە.

 

ئەوەش هاتوە، موڵکەکانی وەقف تایبەتمەندیان ھەیەو پێویسته‌ پارێزبەندی زیاتریان بۆ بکەین، ھەرھەنگاوێکیش بۆ ئەم مەبەستە مەرجە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بێت، بۆ ئەم مەسته‌ چەند بڕیارێکی پێویست و ھاوبەشیان لەوبارەیەوە داوە و دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، له‌ئێستادا ئه‌وقاف سه‌رقاڵى فراوانكردنى بوارى موڵك وه‌قفه‌كانیه‌تى به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو هه‌نگاو و پرۆژه‌كانى له‌خزمه‌تى گشتیدا ده‌بن.

 

وەزارەتى ئەوقاف تەئکیدیشى کردوەتەوە، وێڕاى ده‌ستخستنى داهات بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كان له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئه‌وقاف ده‌كاته‌ مه‌ڵبه‌ندێكى كارگێرى گرنگى وه‌به‌رهێنان و خۆبەڕێوەبەرى ئه‌مه‌ش بۆ پێشخستنى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ت.