گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ماڵی هەندێک لایەنیش نییە’’

پەکەکە بە پەیامێک پارتی دڵنیا دەکاتەوە: لە هەرێم میوان نین

2020.11.17 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە بە پەیامێک پارتی دڵنیا دەکاتەوە: لە هەرێم میوان نین

ناس کورد-

ئەندامێکى کۆمیتەى بەڕێوەبەرى پەکەکە دەڵێت، ئەوان لە هەرێمی کوردستان میوان نین و هەروەک چۆن "ماڵی هەندێک لایەنیش نییە، جەختیش دەکاتەوە ئیدارەى ترەمپ پشتگیرى زۆرى دەوڵەتى تورکیاشى کردوە بۆ لەناوبردنى پەکەکە و پارتیشى تێوەگلاندوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەرى پەکەکە (17ى تشرینى دووەمى 2020) بە ماڵپەڕى ڕۆژ نیوزى زمانحاڵى پەکەکەى ڕاگەیاندوە، پەکەکە لە باشور میوان نییە و تەنها ماڵی هەندێک لایەن نییە، "ئایا پەکەکە ناتوانێت لە باشور ڕێکخستن بکات؟ نابێت خۆی لە ڕۆژئاوا ڕێکبخاتەوە؟ ئەمریکا دەڵێت دەبێت پەکەکە لە ڕۆژئاوا بڕوات، ئەمریکا هەڵبژاردنی زۆر خۆشدەوێت با لە ڕۆژئاوا ڕیفراندۆمێک بکەین دەبینین گەل چۆن وەڵامیان دەداتەوە، ئەوەی بڕیار لەسەر ئەمە دەدات گەلی کوردە."

 

دوران کاڵکان پێشى وایە "نابێ گەریلا دڵگران بکرێت چونکە لە هەموو ناوچەیەک شەڕی قورس دەکەن لەدژی دەوڵەتی تورک، نابێت مەیدانەکانی گەریلا گەمارۆ بدرێن، پێویستە هەڕەشە لە گەریلا نەکرێت، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوا گەریلا خۆی دەپارێزێت،بەم شێوەیە بێت شەڕ لە هەموو شوێنێک بڵاودەبێتەوە."

 

"هیچ شتێک لەلایەن ئێمەوە بەرامبەر هەرێمى کوردستان نەکراوە، پەکەکە لەدژی دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە باکور شەڕ دەکات، لەدژی هێرشە داگیرکاریەکان بۆسەر باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە 2007ەوە بەرخۆدان دەکات"، دوران وا دەڵێت.

 

باسى لەوەشکردوە، "شتی نوێ ئەوەیە پەدەکە کەوتووەتە جموجوڵ، دەستپێکى هەندێک شەڕیان کرد بەڵام دواتر دەستیانکرد بە هاوکاری هەواڵگیری، بەم دواییانەش بە هاندانی حکومەتی ترامپ لە دژی پەکەکە بۆ ڕزگارکردنی دەوڵەتی تورک کاری کرد، پیلانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین بەڵام پەدەکە هەوڵدەدات لەپشتەوە لێمان بدات، پارتی چ کارێکی بەوە هەیە؟"

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، هیچ شەڕێکی براکوژیی لە نێوان پەکەکه و پارتی دا نییە، ئەگەر پارتی بەشداری شەڕ بوایە دەبوو پشتگیری پەکەکەی کردبا، ئیدارەی عێراق لە 2017دا کەرکوک و گەرمیان و 40٪ی باشوری کوردستانی داگیر نەکرد؟ ئایا ئەمەش بەهۆی بوونی پەکەکەوە بوو؟ پەدەکە شەڕی هێرشبەرانی کوردستان ناکات هێرش دەکاتە سەر پەکەکە، ئەمە نە وڵاتپارێزییە و نە دیموکراسی.