گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێیە

پزیشکێکی دیاری کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2020.11.17 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێکی دیاری کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

شاری پزیشکی فاروق ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ د. جەمال ساڵح عەبدولڕەحمان پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا کۆچی دوایی کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


شاری پزیشکی فاروق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (17ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "دکتۆر جەمال، لە ساڵی 1946 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، پاش خوێندنی دوا ناوەندی، دەچێت بۆ کۆلێژی پزیشکیی لە موسڵ و لە ساڵی 1970 خوێندن تەواو دەکات، و دواتر دەچێت بۆ کۆلێژی پزیشکیی لە زانکۆی لەندەن لە ولاتی بەریتانیا بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندنەکەی و بەدەست هێنانی بڕوانامەی پسپۆڕێتی لە بواری نەخۆشییەکانی هەناویدا."

 

دەشڵێت، دکتۆر جەمال یەکەم ڕاگری کۆلێژی پزیشکیی بووە لە زانکۆی سلێمانی لە نێوان ساڵی 1991 تا 1996 ، و وەک ماموستای وانەبێژی لەوێ کاری کردووە. وە لە بەرواری 12ی تەموزی 2019 دەستی بە کارکردن کردووە لە شاری پزیشکیی فاروق، وەک پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی."

Image may contain: 1 person
دەشڵێت، "دکتۆر جەمال کەسایەتییەکی هێمن و پاک و بە ئەمەک و سیمبوڵێکی جوانی شاری سلێمانی بوو، هەمیشە جێگەی ڕیز و شانازی بوو و کەسێکی زۆر بەڕێز و خۆشەویست بوو."