گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بریارێک لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانەوە

گەشتەکانى عێراق و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

2020.11.17 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
گەشتەکانى عێراق و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

ناس کورد- 

هێڵى ئاسمانیى عێراقى بڵاویکردەوە، ناوەڕاستى مانگى داهاتوو گەشتە ئاسمانیەکان لەگەڵ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراقى (17ى تشرینى دووەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، گەشتە ئاسمانیە گوازەرەوە نیشتمانیەکان بۆ چەند کەرتێکى ئەوروپا لە بەروارى 15ى کانونی یەکەمی 2020  دەستپێدەکەنەوە، ئەوەش دواى ئەوەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە وەستابوون.

 

لاى خۆیەوە کیفاح حەسەن، بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاکە باسى لەوەکردوە، ئەو هێڵانەى دەکەونەوە کار گەشتە ڕاستەوخۆکانن لەنێوان فڕۆکەخانەکانى عێراق و "بەرلین، دۆسلدۆرف، فرانکفۆرت، لەندەن و کۆبنهاگن" وەک قۆناغى یەکەم.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، سەرجەم نوسینگە سەرەکیەکانى دابینکردن و دەرکردنى ڤیزا و وەکیلەکان لە دەرەوە و ناوەوەى عێراق ئاگادارکراونەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان، بۆ داواکردنى ڤیزا.