ناس کورد-
لەکاتى جیاکردنەوەى دەنگەکان بەدەست لە ولایەتى جۆرجیاى ئەمریکا دواى تۆمارکردنى سکاڵا لەلایەن کۆماریەکان سوپرایس ڕوویدا و دەرکەوت لە یەک کەرت 2600 دەنگ هەژمار نەکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەماوەى ڕابردوودا و دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا کە تێیدا کۆماریەکان بە سەرۆکایەتى دۆناڵد ترامپ شکستیان هێنا، ئەو حزبە سکاڵاى لە چەند ولایەتێک تۆمارکرد و داواى دوبارە جیاکردنەوەى دەنگەکانیان کرد، براد ڕافینسبیر، سکرتێرى ولایەتى جۆرجیاش ئاشکرایکردبوو کە دەنگەکان بەدەست جیادەکەنەوە.
تۆڕى فۆکس نیوز بڵاویکردوەتەوە، لەکاتى جیاکردنەوەى دەنگەکان بەدەست دەرکەوتووە کە 2600 دەنگ لە کەرتى فلۆیدى سەربە ولایەتەکە هەژمار نەکراون، ئەو دەنگانەش 800ى دەنگى ترامپ بووە.
لاى خۆیەوە لۆک مارتن، سەرۆکى حزبى کۆماریەکان لە کەرتى فلۆید ئاماژەى بەوەداوە، ئەوە جێى نیگەراننییە، بەڵام وا دەرناکەوێت بەشێوەیەکى فراوان ڕوویدابێت.
براد ڕافینسبیر سەبارەت بەو بابەتە باسى لەوەکردوە، هەڵەى بەرپرسانى هەڵبژاردن بووە لە کەرتەکە و لەبیریان چووە کە ئەو دەنگانە کە لە یادگاى ئامێرە ئەلکترۆنیەکاندا بوون وەرگرن و جیایان بکەنەوە.
کورسیەکانى ولایەتى جۆرجیا 16 کورسین و تائێستاش جۆ بایدن پاڵێوراوى دیموکراتەکان 14 هەزار دەنگ لە پێش ترامپەوەیە.