گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێککەوتنى شنگال

هەرێم و بەغدا لەکۆبوونەوەدان

2020.11.17 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و بەغدا لەکۆبوونەوەدان

ناس کورد-

 

شاندێکى حکومەتى عێراق لەهەرێمى کوردستانە بۆ تاوتوێکردنى پرسی جێبەجێکردنى رێککەوتنى شنگال لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاندەکەى عێراق لەلایەن قاسم ئەعرەجی وەزیرى ناوخۆى عێراقەوە سەرۆکایەتى دەکرێت و نیوەڕۆى ئەمڕۆ (17ی تشرینی دووەمی 2020) گەیشتە هەولێر.

 

جنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یاوەرى شاندەکەیە کە لەئێستادا لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەکۆبوونەوەدان. ئامانجى سەردانەکە تاوتوێکردنى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى شنگالى نێوان هەرێم و بەغدایە.

 

ڕۆژی ھەینی (9ی تشرینی یەکەمی 2020)، ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخی شنگال واژوو کرد و ڕێککەوتنەکەش بە مێژوویی وەسفکرا.          

 

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەى هێزەکانى پاراستنى شەنگال (8ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، "هێشتا رێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەسەر ئەرزى واقیع جێبەجێنەکراوە، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى".  

  

وتیشى "رێککەوتنەکە پێویستە بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى قەزاکە، گەڕانەوەى ئاوارەکان، دانانى ئیدارەیەک بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارەکان".  

  

حەیدەر شەشۆ جەختیکردەوە، لەلایەن حەشدى شەعبی و پەکەکەوە ڕێگرى بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنەكه‌ دروستدەکرێت، بەڵام پێویستە هەرێم و بەغدا کار بکەن بۆ ئەوەى هەرچى زووە جێبەجێ بکرێت.