گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بریندارێكی تەقینەوەی گولە هاوەنەكەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

2019.05.12 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
بریندارێكی تەقینەوەی گولە هاوەنەكەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەی گولە هاوەنەكەی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا. . بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد "ئێوارەی ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەهۆی دەستكاریكردنی گولـە هاوەن و تەقەمەنی سێ كەس بریندار بوون كە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن". . ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لە بریندارەكان كە پیشەی پێشمەرگەیە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا. . بەوتەی بەرزان عوسمان دوو بریندارەكەی رووداوەكە یەكێكیان پیشەی كاسبە و ئەوی تریان پێشمەرگە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی لەژێر چارەسەردان . .