ناس کورد-
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، بەشێکى زۆرى فرۆشیارانى دەرمان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "دۆزراونەتەوە و دەدرێنە دادگا"، و له چوار مانگی رابردوشدا (200) هه‌زار پارچه ده‌رمان له‌ناو براوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی (17ى تشرینى دووەمى 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی، به‌دواداچوون بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه دەکات کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رمان و جوانكارییه‌كانی خانمان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن.
وتیشى لیژنه‌كه توانیویانه به‌شێكی زۆری خاوه‌نه‌كان په‌یجه‌كان بدۆزنه‌وه و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندیان بكه‌نه‌وه.
نه‌قشبه‌ندی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌چوار مانگی رابردودا لیژنه‌كه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (200.000) دوسه‌د هه‌زار پارچه ده‌رمانی جۆراوجۆر و بڕیكی زۆر بابه‌ته‌كانی جوانكاری خانماندا (ده‌رمانه‌كانی قه‌ڵه‌وی و لاوازی و به‌هێزكردنی جه‌سته و جۆره‌ها شتی دیكه) دابگرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنی پسپۆڕه‌وه لهناتو ببرێت.
داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمان به‌كارنه‌هێنن و ئه‌و جوانكاریانهشی له په‌یجه‌كانه‌وه ریكلامی بۆ ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی ده‌توانن له‌رێی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.