گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار کاتژمێر گەمارۆ

پۆلیسى هەولێر دوو چەکدارى دەستگیرکرد

2020.11.17 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر دوو چەکدارى دەستگیرکرد

ناس کورد-

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى دیکەى رووداوى هێرشکردنە سەر دەرمانخانەیەکى راگەیاند، دواى چوار کاتژمێر لە گەمارۆدانیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (17ى تشرینى دووەمى 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، شەوى رابردوو لەدەوروبەرى هەولێر ئۆپراسیۆنێکى تایبەتیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى هێرشکردنە سەر دەرمانخانەیەکى هەولێر.

 

وتیشى "تۆمەتبارەکان کە چەکیان پێبووە ویستویانە روبەڕووى پۆلیس ببنەوە، دواى چوار کاتژمێر لە گەمارۆدانیان توانرا دەستگیر بکرێن".

 

بەوتەى پۆلیس، دوو تۆمەتبارەکە تەمەنیان 25 و 30 ساڵانە و دەمانچە و کڵاشینکۆفیان پێبووە.

 

مانگى رابردوو چەند چەکدارێک هێرشیانکردە سەر دەرمانخانەیەک لە شارى هەولێر کە ڤیدیۆی هێرشەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و پۆلیس شەوى رووداوەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکانى دەستگیرکرد.