گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات سەردانی عێراق نەكەن

2019.05.12 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات سەردانی عێراق نەكەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان وڵاتەكەیی و ئێران بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات سەردانی عێراق نەكەن. . لەراگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریكا كراوە چاوكراوەبن و خۆیان لە سەردانیكردنی عێراق بەدووربگرن و لە شوێنە قەرەباڵغەكانیش نزیك نەبنەوە. . باڵیۆزخانەكە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی هاووڵاتیانی ئەمریكا لە عێراق لە هەر رووداوێكی نەخوازراو چەند ژمارە تەلەفۆنێكی بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە عێراق بڵاوكردۆتەوە و داوایان لێدەكات لە هەر دۆخێكی نەخوازراو پەیوەندیان پێوە بكەن. .
سزا و هەڕەشەکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران تادێت قورستر دەبن، جگە لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سفرکردنی هەناردەى نەوت ئێران، لە هەفتەی ڕابردووەوە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و چەند کەشتی و فڕۆکەیەکى تری ڕەوانەی ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەڕەشە و پلانی چاوەڕوانکراوی ئێران.
.
ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە نوێترین کاردانەوە و وەڵامی ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشە و هەنگاوەکانى ئێران، وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی پاتریۆتی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.بەرپرسێکی ئەمریکی زانیارییەکەى بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراکردووە بەڵام گومانی هەبوو لە ژمارەى ئەو یەکە موشەکییانەى کە ئەمریکا ڕەوانەى دەدات. . بڕیارەکەى پنتاگۆن دوای ئەوە هات لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریکا چەند یەکەیەکى موشەکی پاتریۆتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە. . بڕیارەکەى واشنتۆن دوای چەند هەفتەیەک هەڵچوونی بەردەوامی ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران دێت، هەفتەى پێشوو پنتاگۆن بڕیاریدا بە ناردنی کەشتى فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵین و چوار فڕۆکەى بۆمبهاوێژی بی 52 بۆ ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. . ناردنی هێزەکەى ئەمریکا دوای ئەوە هات جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەڵامی توندی هەر هێرشێکى ئێرانی دەدەنەوە بۆسەر هێز و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە. .