گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرەوەى قەرز

پڕۆژەى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمان

2020.11.17 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمان

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 هەفتەى داهاتوو بگاتە پەرلەمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق (17ی تشرینی دووەمی 2020) لە زارى شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانەوە گواستییەوە، لیژنەکەیان چاوەڕوانى گەیشتنى پڕۆژەى بودجەى 2021 ە و لەگەڵ گەیشتنى بەوردى تاوتوێی دەکەن.

 

وتیشى "بڕى قەرز لەناو پڕۆژەکە گرنگە و پێویستە حکومەت ئەوە بزانێت کە جارێکى تر پەنابردنى بۆ قەرزکردن قورسە".

 

شیروان میرزا داواى لە حکومەت کرد جێگرەوە بۆ قەرز بدۆزێتەوە و کار لەسەر زیادکردنى داهات بکات بۆ دوبارەنەبوونەوەى کێشەى موچە.

 

ئەحمەد مەلا تەلاڵ وتەبێژى حکومەتى عێراق شەممەى رابردوو رایگەیاندبوو، ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى داهاتویدا پڕۆژەى بودجە پەسەند دەکات.