گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەقیستى درێژخایەن دەدرێتە هاوڵاتیان

ڕونکردنەوەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە لەبارەى دابینکردنى یەکەى نیشتەجێبون بۆ چەند خێزانێک

2020.11.17 - 08:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە لەبارەى دابینکردنى یەکەى نیشتەجێبون بۆ چەند خێزانێک

ناس کورد-

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دابینکردنى ژمارەیەک لە یەکەى نیشتەجێبوونى لەشارى قەڵادزێ بۆ چەند خێزانێکى سنورەکە، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، لە رێورەسمێکدا رۆژی ٢٠٢٠/١١/١٦ بەئامادەبونی قائیمقامی قەزای پشدەر، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری سنورەکە تیروپشک کرا بۆ ئەو خێزانانەی فۆرمی یەکەکانیان پڕکردبوەوەو وەک قۆناغی یەکەم دابەشکرا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەنجامدەدرێن، کە لە حەوت باڵەخانەی سێ نهۆمی و (٨٤)یەکە پێکھاتبو، لە ماوەکانی رابردوشدا خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆی لەلایەن وەزارەتەوە بۆ دابینکرا بە گوژمەی زیاتر لە ٣٨١ ملیۆن دینار، کە بەشێوەی پێشەکی درێژخایەن دابەشدەکرێن، ئەمەش خزمەت بەخەڵکی کەمدەرامەت لە سنورەکە دەکات و ژمارەیەک خێزان لە کرێنشینی و نەبونی شوێنی نیشتەجێبون رزگار دەکات و دەیانکاتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبونی خۆیان.

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەت ئاماژەى بەوە کرد، ساڵی رابردو دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەکەی بەگەڕخستەوەو لە مانگی تشرینی دوەمی ھەمان ساڵدا دوای سەردانێکی مەیدانی بۆ شارەکە، پڕۆژەکەی کردەوەو بەڵێنیشدا کە ھەمو ھەوڵێک دەدەن بۆ تەواوکردنی کارە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکەو دابەشکردنی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان.