گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئازادکردنى سێ تۆمەتبار’’

دوایین زانیارى لەسەر دۆسیەى ساختەكاریی له‌ په‌روێزخان

2020.11.16 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیارى لەسەر دۆسیەى ساختەكاریی له‌ په‌روێزخان

ناس کورد-

 

گومرگى هەرێم چاوەڕوانى ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى دادگایە لەسەر دۆسیەى ساختكردنى پسوله‌ى گومرگى له‌ مەرزى په‌روێزخان و بەپێى سەرچاوەیەکى رۆژنامەوانی ژمارەیەک تۆمەتبارى دۆسیەکە ئازادکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەكانی رادیۆى دەنگ لە گەرمیان كە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (16ی تشرینی دووەمی 2020)، دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومركیی له‌ مه‌رزی په‌روێزخان، تا ئێستا به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 15 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ له‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ راگیرابون به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكراون تا كاتى دادگایكردنه‌كه‌یان.

 

لەسەر ئەو دۆسیەیە، ساماڵ عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان بە "ناس کورد" ى راگەیاند، دۆسیەکە رەوانەى دادگا کراوە و چاوەڕوانى تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکان دەکەن لەو بارەیەوە.

 

یەکێک لە تۆمەتبارانى دۆسیەکە محەمەد شێخ وەهاب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیە کە تا ئێستا دووجار چووەتە بەردەم دادگا.

 

کەریم عەلی، ئەندامی فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەناس کوردی ڕاگەیاند ( 6ی تشرینی دووەمی 2020)، "دۆسیەکەی محەمەدی شێخ وەهاب لە ئێستادا رێکاری یاسایی خۆی  گرتووەتە بەر، بە فەرمانی دادگای خانەقین – قۆرە توو لە گرتووخانەی گەرمیان لە قەزای کەلار ڕاگیراوە".  

 

لە( 6ی تشرینی یەکەمی)  ڕابردوو بە تۆمەتی ساختەکردنی وەسڵ لە مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی، دادگای گەرمیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد و تا ئێستا دوو جار چووەتە بەردەم دادگا.  

  

پێشتر ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکیدا بۆ ناس کوردی ڕاگەیاندبوو "محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە 25 و26ی تشرینی یەکەمدا چووەتە بەردەم دادگای خانەقین – قۆرەتوو، چونکە کەیسەکەی پەیوەندی بە ناحیەی قۆرەتوو هەیە کەسەر بە قەزای خانەقینە".   

  

وتیشی "لەئێستادا ئەنجومەنی پارێزگا هیچ ڕێکارێکی بەرامبەر محەمەد شێخ وەهاب نەگرتووەتە بەر، چاوەڕێی ئەنجامی دادگا دەکەین".   

  

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان (25ی تشرینی یەکەمی 2020) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند "ماوەی دوو ھەفتەیە ھەموو قاچاغی و تەزویر کردن لە دەروازە سنوریەکانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من، وەک ئەوەی بڵێیت من کردومە."    

  

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەمڕۆ سەربەرزانە ڕۆشتمە بەردەم دادگا، نە ھەڵھاتووم نە بۆ ھیچ کوێیەک دەچم، ملم لە موو باریکترە بەرامبەر یاسا."    

  

ئەندامەکەی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكردووە "من خاوەنی 10 ملیۆن دۆلار نیم، ھەرکەسیش گومان دەکات 10 ھەزار دۆلارم پێبدات، گەردنی ئازاد بێت نۆ ملیۆن و 990 هەزار دۆلار بۆ خۆی ."