گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەکخستنى ڤاکسین’’

هۆشداریی لە نەوەى نوێی کۆرۆنا دەدرێت

2020.11.16 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداریی لە نەوەى نوێی کۆرۆنا دەدرێت

ناس کورد-

 

شارەزایەک هۆشداریدەدات لە ئەگەرى گواستنەوەى نەوەى نوێی کۆرۆنا بۆ ژمارەیەک ئاژەڵى وەکو مشک و جرج، کە دواتر ببنەوە بەمەترسی بۆ سەر مرۆڤ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى بی بی سی کە ناس کورد (16ی تشرینی دووەمی 2020) بەدواداچوونى بۆ کردووە، جيريمى فارار بەڕێوەبەرى سەنتەرى ويلكوم ترست بۆ توێژینەوەى پزیشکى رایگەیاندووە، نەوەى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەگەر هەیە بۆ چەند جۆرە ئاژەڵێکى وەکو مشک و جرج بگوازرێتەوە، لەچەند ساڵى داهاتووشدا ڤایرۆسەکە لەرێگەى ئەو ئاژەڵانەوە دوبارە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

 

ئەو لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ هۆشداریی نوێ لەبارەى گەشەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئاژەڵى جۆرى منک.

 

بەپێی راپۆرتێکى نوێی سەنتەرى ئەوروپى بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، سەلماندنى ئەگەرى پەکخستنى کارایی چارەسەر یاخود ڤاکسینەکان لەلایەن نەوەى گۆڕاوى ڤایرۆسەکەوە پێویستى بە توێژینەوەى زیاترە.

 

لاى خۆیەوە، رێکخراوى جیهانى تایبەت بە تەندروستى ئاژەڵ داواى لە وڵاتان کردووە، چاودێرى ئاژەڵەکانى وەکو منک و راکۆن بکەن کە ئەگەرى تووشبونیان بە کۆرۆنا زیاترە، لەگەڵ ئەو کەسانە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە دەکەن، بۆ دورخستنەوەى مەترسی چاوەڕوانکراو لەسەر تەندروستى گشتى.